10
كوردانی ئازادیخوازی خه‌ڵكی باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌روه‌ها كوده‌تای سیاسی ده‌وڵه‌ت دژ به حیزبه سیاسییه‌كان خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له شاره‌كانی باكووری كوردستان له ئاست داگیركردنی شاره‌وانییه‌گانیان و دانانی قه‌یوم له لایه‌ن ده‌ڵه‌ته‌وه ڕژانه‌سه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شه‌ڕ و پێكدادان له به‌ین ناڕازییان و پۆلیسی توركیا ڕووی داوه و به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌دان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش به هۆی بریندار بوونیان ڕه‌وانه‌ی خه‌سته‌خانه كراون.