29
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، كوردانی دانیشتووی وڵاتی بلژێك دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ڕژیم له شاری بڕۆكسل كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كوردانی دانیشتووی وڵاتی بلژێك به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به کۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “موجاهد كوركور”، “عه‌باس دریس” و “تووماج ساڵحی” و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.