ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران ئاواره‌ی عه‌فرین و خه‌ڵكی دیره‌زوور له ڕۆژئاوای كوردستان دژ به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا خۆپێشاندانیان كرد و كوردانی ئاڵمان بۆ جارێكی دیكه دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا له كۆبانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌ته‌مین ساڵڕۆژی داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، هه‌زاران ئاواره‌ی كوردی ئه‌و شاره له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فییه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كرده‌وه. هاوكات له ده‌یره‌زوور، خه‌ڵكی ئه‌و شاره بۆ پشتیوانی له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا و به‌كرێگیراوه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوون. له شاره‌كانی دۆرتمۆند و درامشتاتی ئاڵمان، كوردان به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان كاردانه‌وه‌یان نیشان دا و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد پشتیوانی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان بكه‌ن و ڕێگه له هێرشه‌كانی توركیا بگرن.