ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، كوردانی دانیشتووی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ كوردانی دانیشووتی وڵاتانی ئورووپایی، دژ به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له شاره‌كانی ئێلح و ئامه‌د له باكووری كوردستان و شاری سلێمانی له باشووری كوردستان، به دروشمی ژن،ژیان،ئازادی خۆپێشاندانیان كردووه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه. هاوكات له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی، كوردانی دیاسپۆڕا دژبه تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وانی كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، كۆبوونه‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته بوون. شایانی باسه كه ڕێكخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه بووه و كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی پاڕله‌مانی عێراق داوای له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ كردووه كۆتایی به داگیركاری و پێشێلكارییه‌كانی توركیا له خاكی ئه‌و وڵاته بێنێت.