11
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی شۆڕشگێری باكووری كوردستان و كوردانی سوید و فه‌ڕانسه دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئادانا، ئانكارا و سێرت دژ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون. له شاره‌كانی ستۆكهۆڵم و مارسه‌ی كوردان به دروشمه‌كانی بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا و به‌رخۆدان ژیانه خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان بوون.