15
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، كوردانی ئوروورپای و شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان دژ به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان له حه‌سه‌كه، دهربهسییه، قامیشلوو و كۆبانی دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج و قوربانی بوونی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كوردانی دانیشتووی ئورووپا له شاره‌كانی شتووتگارد، ستراسبوورگ و به‌ڕلین دژ به ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه و خوازیاری پاڵپشتی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ڕۆژئاوای كوردستان بوون.