ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، دژبه‌رانی شه‌ڕ و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی ئیسڕائیل، ژاپۆن، ئاڵمان، به‌ریتانیا، فه‌رانسه، ئۆتریش، سوید و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی دژ به ژینۆسایدی گه‌لی فه‌له‌ستین له غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاره‌كانی قودس و تل ئاویوی ئیسڕائیل دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كردووه و بهوتنهی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵات بوون، به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتوون و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له وڵاتانی ئۆتریش، سوید، ئاڵمان، فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا و ژاپۆن لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین ڕێپێوانی هه‌زاران كه‌سیان به‌ڕێوه برد و دژبه ئاپارتایدی جنسیه‌تی و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل دروشمیان به‌رز كرده‌وه. ناڕازیان خوازیای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.