83
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی ئاڵمان و به‌ریتانیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له غه‌زه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ و لایه‌نگری فه‌لاستین له به‌ڕلین و له‌نده‌ن به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه له بۆردوومانه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه به لانیكه‌م ٢٩ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ناكۆكی نێوان وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل و سه‌رۆكی سیتادی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ نتانیاهوو گه‌یشتووه‌ته لووتكه و هۆشداری كشانه‌وه له كابینه‌ی ده‌وڵه‌تیان داوه.