ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، مامۆستایان و قوتابیانی پارێزگای سلێمانی بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای نزیك به پێنج مانگ ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی دژبه نه‌دانی مووچه‌كانیان كۆبوونه‌وه و به‌شێك له قوتابیانیش په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بوون و داوایان كرد ده‌رماڵه‌یان بۆ زیاد بكرێت. مامۆستایانی ناڕازی خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوكات موعه‌لیمانی قه‌راردادی به‌غداش له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه و داوایان كرد گرێبه‌سته‌كانیان بكرێت به هه‌میشه‌یی.