18
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، مه‌سێحییه‌كانی شاری قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌لایه‌ن ته‌حریر شام ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌كدارێكی كوردی ئیسلامگه‌را له ڕیزی هێزه‌كانی ته‌حریر شام به شانازییه‌وه باس له كۆمه‌ڵكوژكردنی دوو هه‌زار عه‌له‌وی ده‌كات. بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان وێنه‌ی ناخهه‌ژێن له ته‌رمی ژنان و منداڵان كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆی دا هێناوه و ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی له سزادانی تاوانباران كردووه، به‌ڵام كه‌س باوه‌ڕ به فه‌رمانده‌ی پێشووی ئه‌لقاعیده ناكات.