
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هاووڵاتیان له باشووری كوردستان، به به‌رپایی ڕێپێوانێك له شاری هه‌ولێر، پشتیوانیان له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خۆڕاگری خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه.
به‌شداربووانی ڕێپێوانه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “بژی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خۆڕاگری ڕۆژئاوای كوردستان“، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پشتیوانی له نه‌ته‌وه‌ی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها خوازیاری پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان بوون. هه‌روه‌ها شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییانی باكووری كوردستان، له چه‌ندین شاری جیاوازدا به هه‌مان مه‌به‌ستی، به به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه، خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان بوون.