6
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕشه‌مه، هه‌زاران شارومه‌ندی ئاڵمانی هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی پاڕله‌مان له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژ به فاشیزم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی پاڕله‌مانی ئاڵمان ده‌ستی پێكرد و به‌پێی ڕاپرسییه‌كان هاوپه‌یمانی دوو حیزبی دیمۆكرات مه‌سیحی و سۆسیال مه‌سیحی ٢٩ له سه‌دی دنگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه و حیزبی ڕاستگه‌رای ئاڵترناتیو بۆ ئاڵمان توانیویه ده‌نگێكی باش به‌ده‌ست بێنێت. هاوه‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئاڵمانی دژ به فاشیزم و بڵاوكردنی نه‌فه‌رت له په‌نابه‌ران ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون و چه‌ندین كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.