ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران چالاكی كرێكاری، سیاسی و مه‌ده‌نی له بڕۆكسلی پایته‌ختی بلژیك، به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوپه‌یمانییه‌ك له ٦٠ گرووپ له‌وانه ئه‌نجومه‌نی بلژیك– فه‌له‌ستین، كۆلێكتیوی فه‌له‌ساینی به‌یتۆنا، ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی بلژیك، بزووتنه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌سێحی و یه‌كێتی یه‌هوودییه‌كانی پێشڕه‌وی بلژیك ئه‌و ڕێپێوانه‌یان ڕێخستووه و كاروانی كوردان به ڕێبه‌رایه‌تی كیمته‌ی پاڵپشتی له ڕۆژئاوا په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بوون. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و داگیركاری له غه‌زه و ڕۆژئاوای كوردستان بوون و دژ به ده‌وڵه‌ته فاشیستیه‌كانی ئیسڕائیل و توركیا دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه.