5
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئاڵمانی له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژ به سهختكردنهوهی یاسای كۆچبه‌ری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حیزبی دیمۆكرات مه‌سێحی ئاڵمان به هاوكاری حیزبی ئاڵترناتیو بۆ ئاڵمان گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان بۆ به‌رته‌سككردنی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌و وڵاته په‌سه‌ند كردووه و به یاسابوونی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، ناڕه‌زایه‌تی ئازادیخوازان و چه‌په‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ده‌یان هه‌زار كه‌س له شاره‌كانی به‌ڕلین، لایپزیك، موونیخ، دۆرتمۆند، كۆڵن، هانووفێر، فرایبوورگ و چه‌ند شاری دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و په‌سه‌ندكراوه‌یه بوون.