خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ یۆنان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران كرێكار و دژبه‌ری شه‌ڕ له‌ شاری ئاتن دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ خۆپێشاندانیان كرد.

ئه‌و خۆپێشاندانه‌ بهدوای سه‌فه‌ری ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی ناتۆ بۆ یۆنان و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئۆ‌كراین، له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كان ڕێك خراوه‌ و به‌ هه‌زاران كرێكار و دژبه‌ری شه‌ڕ تێدا به‌شدار بوون. خۆپێشانده‌ران داویان له‌ ده‌وڵه‌تی یۆنان كرد‌، په‌یڕه‌وی له‌ سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ نه‌كات و هه‌وڵ بدات كۆتایی به‌ شه‌ڕ له‌ ئۆكراین بێنێت. ناڕازیان ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئۆكراین و درێژه‌دان به‌و شه‌ڕه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌ به‌ هۆكاری قه‌یرانی ئابووری ده‌زانن و داوای ئاشتی و ئارامی ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net