4
زیاتر له ١٥٠ هه‌زار شارومه‌ند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان له شاری لاهه‌ی هوله‌ند كۆبوونه‌وه و دژ به ده‌ڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهه دا خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به هاوكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی هوله‌ند له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل و ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌زه بوون. شایانی باسه كه خۆپێشاندانی هاوشێوه له وڵاته‌كانی فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا، توركیه، ئێسپانیا و بلژێك دژ به ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو به‌ڕێوه چووه. شایانی باسه كه له هێرشی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی بۆ سه‌ر ئاوارهكاین فه‌له‌ستینی له غه‌زه ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و ٢٠٠ كه‌سی دیكه بریندار بوون.