16
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی دیمۆكراسیخوازی ئاڵمانی دژ به چالاكی حیزبه ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به فاشیزم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
ئه‌و خۆپێشاندانه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی “ده‌ست له نێو ده‌ست، پێكه‌وه” ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن دیمۆكراسیخوازانهوه پێشوازی لێ كراوه و سی هه‌زار كه‌س تێدا به‌شدار بوون. له یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا شارومه‌ندانی ئاڵمانی چه‌ند جار دژ به هه‌وڵه‌كانی حیزبی ئاڵترناتیو بۆ ئاڵمان و پشتیوانی ئیلان ماسك له‌و حیزبه خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی فاشیزم له‌و وڵاته بوون.