2
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران كوردی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا له شاری له‌ندن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشی پۆلیسی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕێكخراوه كوردییه‌كانیان به توندی مه‌حكووم كرد.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند ڕێكخراوه‌ی كوردان و وێڕای پشكنینی ژووره‌كان، چه‌ند كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له به‌رانبه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی پۆلیس دا كوردانی به‌ریتانیا ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ئێمه واز له شه‌قام و دامه‌زراوه‌كانمان ناهێنین، ده‌ست هه‌ڵگرن لێمان“یان به‌رز كرده‌وه.