ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕشه‌مه هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، ملیۆنان ژن له سه‌رانسه‌ری جیهان دژبه كولتووری پیاوسالاری و به خواستی یه‌كسانی و به‌رابه‌ری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه فاشیزم و نابه‌رابه‌ری و سه‌ركوت خۆپێشاندانیان كرد.
لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ئێران له وڵاتانی ئاڵمان، سوید، فه‌رانسه، ئیتالیا، بلژێك، هوله‌ند، دانمارك، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، ئۆستڕاڵیا، ئێسپانیا، یۆنان و توركیه به‌شداریان له مه‌راسمه‌كانی ٨ی مارس كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” پشتیوانی خۆیان له كچان و ژنانی ئێرانی و بزووتنه‌وه‌ی ژینا ده‌ربڕیوه. ژنانی به‌شدار له‌و چالاكییانه وێنه‌ی كچان و ژنانی قوربانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی له بزووتنه‌وه‌ی ژینایان به‌رز كردۆته‌وه و خوازیای پشتویانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌باتی ژنانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.