خۆپێشاندانی چالاكانی كرێكاری و سیاسی ئانكارا دژ به‌ ده‌وڵه‌ت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كرێكاری و سیاسی دانیشتووی شاری ئانكارا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له‌ ئاكدنیز نیشان دا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌دا سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی توركیا و سیاسه‌تی فریو و درۆی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان، كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی بۆ ئاشتی میللی، نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات، شه‌رمه‌زار كرا. خۆپێشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوت و ئازادی شاره‌دارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا پاش دۆڕانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان به‌ خه‌ڵك، چه‌ندین شاره‌دار و شۆرای شاری ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ١٠٠ شاره‌داری دا قه‌یوومی داناوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net