ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی توندئاژۆی ژاپۆنی له شاری تۆكیۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ركردنی كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته بوون.
به وته‌ی كارناسانی سیاسی، بابه‌تی كۆچكردنی كوردانی باكووری كوردستان له ساڵی ١٩٩٠ی زاینی بۆ وڵاتی ژاپۆن یه‌كێك له كێشه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاته و توركیا بووه. دۆخی ناله‌باری كۆچبه‌رانی كورد له‌و وڵاته و بێبه‌شبوونیان له خزمه‌تگوزراییه‌كان ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بووه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ژاپۆن قه‌د دانی به مافه‌كانیان نه‌ناوه. له‌م ساڵانی دواییدا به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر پ.ك.ك، حیزبی ڕاستگه‌رای “ئه‌وه‌ڵ ژاپۆن” گوشاری بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته هاوردووه تاكوو كۆچبه‌رانی كورد له ژاپۆن بكاته ده‌ره‌وه.