34
شه‌وی شه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، ژنانی فمنیستی ئۆردۆن به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئیسڕائیل له شاری عه‌مان، خوازیاری محاكمه‌ی ئه‌و سه‌بازه ئیسڕائیلیانه بوون كه ده‌ستدرێژی سێكسیان بۆ سه‌ر كچان و ژنانی غه‌زه كردووه.
شه‌وی ڕابردوو ژنانی ئۆردۆن بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل مه‌حكووم كرد و خوازیاری داخستنی سفاره‌تی ئه‌و وڵاته له ئۆردۆن بوون. به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ربازانی ئیسڕائیلی له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فای غه‌زه، ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر چه‌ند ژن و دواجار هه‌موویانیان كوشتووه. به‌وته‌ی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، له ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا، ١٧٠ فه‌له‌ستینی كوژراون و زیاتر له ٨٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.