ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ژنانی چه‌ند شاری باكووری كوردستان دژ به كۆمه‌ڵكوژی درۆزه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نوێی سووریه و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی تێكۆشه‌ری باكووری كوردستان له شاره‌كانی وان، ڕۆحا و هاتای ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دژ به ده‌وڵه‌تی جه‌ولانی و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریا خۆپێشاندانیان كردووه. به‌شداربووان وێڕای ئاماژه‌دان به ڕفاندنی ١٢ هه‌زار ژن و كچی عه‌له‌وی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه، خوازیاری لێكۆڵینه‌وه له ده‌ور و نه‌خشی توركیا له‌و جه‌نایه‌تانه بوون. ژنانی چالاكوان ڕایانگه‌یاند” ئێمه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ژنانی غه‌ززه، ڕۆژئاوا، ئێران، سووریه، سریانیه‌كان، عه‌له‌وییه‌كان، ئه‌رمه‌نیه‌كان، ئاشوورییه‌كان و هه‌موو كوردان دژ به شه‌ڕی ناوچه‌یی و ده‌ستدرێژی و ژینۆساید، خه‌بات ده‌كه‌ین و پشتیوانی یه‌كترین.