
JINHAGENCY
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، سه‌دان ژنی دانیشتووی ئوستانی سۆوه‌یدا، له خۆپێشاندانێكی گه‌وره له مه‌یدانی ئه‌لكه‌رامه كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕووخانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئوستانی سۆوه‌یدا ماوه‌ی ١٨٤ ڕۆژه دژ به ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و ژنان به‌شی سه‌ره‌كه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ن. ژنانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پارۆیه‌ك نان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی ئابووری نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: كه‌س نازانێت سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته بۆ كوێ ده‌چێت كه ناتوانن ته‌نانه‌ت نانیش بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن. خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم داویان له گه‌لانی دیكه‌ی سووریه كرد په‌یوه‌ست به‌و بزووتنه‌وه‌یه بن و پێكه‌وه ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بڕۆخێنن.