31
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “عه‌بدۆڵڵا ئۆجالان”، هه‌زاران كوردی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی له شاری كوڵن كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی ئه‌و چالاكه سیاسیه له زیندانی ئیمراڵی بوون.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران كورد له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئورووپاوه خۆیان گه‌یاندۆته شاری كۆڵن له ئاڵمان و به وتنه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی ئۆجالان و ڕێگری له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان بوون. ئه‌و چالاكییه به ده‌سپێشخه‌ری كۆمیته‌ی ئازادی بۆ ئۆجالان ڕێك خرا و نوێنه‌ران و لایه‌نگرانی حیزبه چه‌په‌كانی ئورووپاش تێدا به‌شدار بوون.