ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان دژ به هێرشه‌كانی توركیا مانیان گرت و له چه‌ند شار خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناوچه‌ی سرین له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێره‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، پشتیوانی خۆیان له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كانتۆنی فۆرات و به تایبه‌ت شاری كۆبانی، هه‌موو دووكان و بازاڕه‌كانیان داخستووه و هه‌زاران كه‌س به‌شداری ڕێپێوان دژ به ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بوون. له شاره داگیركراوه‌كانی گرێسپی و سلۆكی، سه‌دان كه‌س دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی تیرۆریستانی سه‌ر به توركیا خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان له‌و دوو شاره بوون.