42
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، ئێرانیانی ئازادیخواز له ١١ شاری ئورووپا دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوكرابوو، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی به‌ڕلین، له‌نده‌ن، پاریس، فڕانكفۆرت، ستۆكهۆڵم، هانووفێر، دوبلین، بێڕن و كۆڵن دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، داوایان له ته‌واوی گه‌لانی ئێران كرد دژبه سزای ئێعدام هه‌ڵویست هه‌ڵبگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی به ئاسانی گه‌نجانی ئه‌و وڵاته له‌سێداره بدات.