دابه‌زینی به‌هایی ڕیاڵ له‌ ئاست دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی خاكه‌لێوه‌، نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی ئێران دا ڕیكۆردی تازه‌ی ٦٤ هه‌زار تمه‌نی تۆمار كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، نرخی هه‌ر یۆرۆ گه‌یشتۆته‌ ٧٠ هه‌زار تمه‌ن و هه‌ر دۆلاری ئه‌مریكا به‌ ٦٤ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌. هه‌روه‌ها نرخی هه‌ر دراوی زێڕی “به‌هاری ئازادی” سنووری ٤١ ملیۆن تمه‌نی تێپه‌ڕ كردووه‌ و نرخی هه‌ڵاوسانی شت و مك به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net