31
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی دیمانس و ئالزایمری ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: ته‌مه‌نی تووشبوون به نه‌خۆشی ئالزایمر له ئێران بۆ ٤٩ ساڵ دابه‌زیوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له ئێستادا نه‌خۆشی ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵمان هه‌یه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ن كه ته‌منیان سه‌رووی ٤٠ ساڵه و له قۆناغی پێش تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه دان. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هۆكاره‌كه‌ی بۆ ته‌حریمی ده‌رمانی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی گه‌یاندووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشیه له ئێران به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام هێشتا كاریگه‌ربوونی له‌سه‌ر تووشبووان پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.