3
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی دوونیای ئێقتێساد، نرخی به‌شداری ژنان له بازاڕه‌كانی كاردا به شێوه‌یه‌كی به‌رین دابه‌زیوه و وڵاتی ئێران له‌و بواره‌دا خراپترین دۆخی له نێو وڵاتانی جیهاندا هه‌یه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، نرخی به‌شداری ژنانی ئێرانی له بازاڕه‌كانی كاردا ١٤ له سه‌د تۆمار كراوه كه كه‌متر له وڵاتانی قه‌ته‌ر، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، به‌حره‌ین، عه‌ره‌بستان، پاكستان، غه‌زه،كه‌رانه‌ی باخته‌ری، میسر و ئه‌لجه‌زایه‌ره. ئه‌و ئاماره نیشانی ده‌دات كه له هه‌ر سه‌د ژنی ئێرانی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ بۆ سه‌ره‌وه، ته‌نیا ١٤ له سه‌دیان كار ده‌كه‌ن یان به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕن. نه‌بوونی هه‌ڵی كار، ناشیاوبوونی شوێنی كار، بێ ئیمكاناتی و هه‌ڵاواردن زۆرترین هۆكاره‌كانی كه‌می ئه‌و ئاماره‌یه.