8
ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیمی سه‌ر به سپای پاسداران ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كوژانه‌وه‌ی زیاتر له ٣٠ وزه‌خانه و نه‌بوونی به‌رق، ئاستی وه‌به‌رهێنان له شارۆچكه سه‌نعه‌تییه‌كانی وڵات ٥٠ له سه‌د دابه‌زیوه.
به وته‌ی عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئاهه‌نی، نوێنه‌ری خاوه‌نكاران له شۆرای باڵای كار، پێشتر و له وه‌رزی هاوین دا كێشه‌ی كه‌می به‌رقیان هه‌بووه، به‌ڵام له وه‌رزی زستان دا تووشی كێشه‌ی كه‌می به‌رق و گاز بوون و كارگه سه‌نعه‌تییه‌كان به ٥٠ له سه‌دی زه‌رفیه‌تیان كار ده‌كه‌ن. به ده‌یان كرێكار بێكار كراون و ده‌یان كارگه‌ش داخراوه. هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌بوونی به‌رق و گاز، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ ٨٣ هه‌زار تمه‌ن خاوه‌نكاره‌كانی ناچار به داخستنی درگای كارگه‌كان كردووه.