41
به‌پێی ئاماره تۆماركراوه‌كانی وه‌رزی پاییزی ١٤٠٢، جه‌معیه‌تی ژنانی شاغڵ له ئێران ته‌نیا چوار ملیۆن كه‌سه به‌ڵام جهمعیتهتی پیاوانی شاغڵ سه‌رووی ٢١ ملیۆن كه‌سه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پشكی ژنان له بازاڕی كاری ئێران ته‌نیا ١٦٪ و پیاوان ٨٤ له سه‌ده. نرخی بێكاری ژنان له‌چاو پیاوان زیاتر له دوو هێنده واته ١٤ له سه‌ده، له حاڵكێدا له نێو پیاوان شه‌ش له سه‌د تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها زیاتر له ٧٠ له سه‌دی ژنانی بێكار ده‌رچووی زانكۆ و بسپۆڕن و پێشبینی ده‌كرێت دۆخی بێكاری ژنان له ساڵی ١٤٠٣ خراپتر بێت.