دابڕانی هێڵی ئینتەرنێتی جیهانی لە ئێران بۆ زیاتر لە ٣٦ کاتژمێر

بەپێی ڕاپۆرتی نوێی تۆڕی چاودێریی ئینتەرنێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی زیاتر لە ٣٦ کاتژمێرە بە شێوەیەکی فراوان لە ئینتەرنێتی جیهانی دابڕاوە و ئاستی پەیوەندییەکان تەنها نزیکەی لەسەدا یەکی ئاستی ئاساییە.

تۆڕی چاودێریی دابڕان و سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پاش بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە ئینتەرنێتی جیهانی لە ناو ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەنها بەشێکی زۆر کەم، نزیکەی لە سەدا یەکی لە هێڵەکانی پەیوەندیی نێودەوڵەتی چالاک ماونەتەوە، کە ئەویش بە شێوەی سنووردار و لە ناوچەی دیاریکراودا بەکاردێت

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net