دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خاکەلێوە، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنی دانوستانەکانی ڕژیم و ئەمریکا، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی شەش و نیو لە سەد دابەزیوە و گەیشتووەتە نزیکەی ٩٧.٦٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هەروەها نەوتی خاوی ئەمریکا نزیکەی ٦ لە سەد دابەزیوە و گەیشتووەتە ٨٦.٧٧ دۆلار. بەپێی هەندێک ڕاپۆرتی گەیشتوو، نرخی پارەی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئاسیا بەرزبووەتەوە. بە وتەی هەندێک لە کارناسانی بواری ئابووری،دۆناڵد ترامپسەرۆک کۆماری ئەمریکا بە مەبەستی کۆنترۆڵی دۆخەکە و هەروەها کەمکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان، هەواڵی ئەگەری دانوستانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بڵاو کردووەتەوە و ئەگەری هەیە ئەم کردەوەی ترامپ تەنیا ڕێوشێنێک بێت بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی نەوت و کەلوپەلەکانی

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net