به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، سێ حسابی بانكی كه له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌وه بۆ كوكردنهوهی یارمه‌تی ماڵی بۆ لافاولێداراوانی به‌لووچستان دیاری كرابوو، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه داخراون.
“محه‌ممه‌د حه‌بیبی” چالاكی سنفی و وته‌بێژی كانوونی سنفی موعه‌لمیانی تاران وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ڕایگه‌یاند: خه‌ڵك ئه‌توانن پاره بۆ ئه‌و سێ حسابه بانكییه بنێرن به‌ڵام ڕێگه‌ی ده‌رهێنانی یارمه‌تییه‌كان نییه. ناوبراو داوای له هاوكاره‌كانی كردووه تا ئه‌و كاته‌ی حسابهكان ئه‌كرێنه‌وه پاره‌ی تێ نه‌كه‌ن. پێشتریش حسابی بانكی چالاكانی به‌لووچ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه داخرابوو. ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفتی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی به‌لووچ هه‌ڵ نه‌گرتووه و ته‌نیا خه‌ڵكی شاره‌كانی ئێران و كوردستان بوون كه به هانای خه‌ڵكی هه‌ژاری به‌لووچستانه‌وه چوون.