ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، به‌پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت هه‌موو داموده‌زگا حكوومییه‌كان له ئوستانه‌كانی تاران، خووزستان، كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، گیلان، مازه‌نده‌ران، كرماشان، كوردستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و شه‌رقی، قوم، گوڵستان، هه‌ر سێ پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، شومالی و جنووبی،زه‌نجان، ئه‌رده‌بیل، هه‌مه‌دان، مه‌ركه‌زی و ئه‌لبۆرز داخران.
به‌پێی فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت، له‌و پارێزگانه‌ی كه‌ش و هه‌وای ساردیان هه‌یه به مه‌به‌ستی سه‌رفه‌جوویی له مه‌سره‌فی گاز پشوودانی گشتی ڕاگه‌یێندراوه و پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی گه‌رده‌لووی خۆڵ، خووزستان به‌هۆی پیس بوونی هه‌وا و تاران و چه‌ند پارێزگای دیكه به مه‌به‌ستی سه‌رفه‌جوویی له مه‌سره‌فی به‌رق داخراون. شایانی باسه كه هه‌موو قوتابخانه و زانكۆكانیش پشوودانیان ڕاگه‌یاندووه و به‌رق و گازی بازاڕه‌كان داخراون.