19
جێگری وه‌زیری كه‌شاوه‌رزی ده‌وڵه‌تی پزیشكیان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: شه‌ش کارگه‌ی پترۆشیمی به‌رهه‌مهێنه‌ری كوودی شیمیایی كه‌شاوه‌رزان به‌هۆی نه‌بوونی وزه داخراون و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كرێكار بێكار كراون.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه له لێدوانێك دا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی داخرانی شه‌ش کارگه‌ی پترۆشیمی له ئێران، كوودی شیمیایی له بازاڕ دا كه‌م بووه و ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه، هه‌نارده‌كردنی كوودی كه‌شاوه‌رزی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕاگرتووه. له ئێستا دا ته‌نیا پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه كوودی شیمیایی به‌رهه‌م دێنێت و ڕۆژی ڕابردوو پترۆشیمی شیراز بۆ دابینكردنی پێداویستی كه‌شاوه‌رزان ده‌ست به‌كار بووه به‌ڵام چاره‌نووسی كرێكارانی بێكاركراو ڕوون نه‌كراوه.