3
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، شیركه‌تی فولادی پارس له سیستان داخراوه و به‌وهۆیه‌وه ٨٠ كرێكار بێكار كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شیركه‌ته به‌رهه‌مهێنه‌ری میلگردی ئاسنی بووه و به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و كێشه‌ی دارایی داخراوه له حاڵێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هێشتا حه‌قده‌ستی سێ مانگی كرێكارانی ئه‌و كارگه‌یان په‌رداخت نه‌كردووه. به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، له‌و دۆخه سه‌خته ئابوورییه‌دا ٨٠ كرێكار بێكار كراون و مه‌عیشه‌تی ٨٠ كارگه‌ر و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.