داخرانی قوتابخانه، زانكۆ و بازاڕی شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی بڕانی گاز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕێبه‌ندان، پارێزگاری كوردستان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی بڕانی گاز هه‌موو قوتابخانه‌كان، زانكۆكان و به‌شێك له‌ بازاڕی شاره‌كانی كوردستان داده‌خرێن.

شه‌وی سێشه‌ممه‌ و به‌یانی چوارشه‌ممه‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ هێڵی سه‌راسه‌ری گازی ئێران له‌ پارێزگاكانی فارس و چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری ڕوویدا و دواتر به‌رپرسانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن دژبه‌رانی ڕژیمه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌. به‌هۆی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌، گازی ده‌یان گوند و شار له‌ چه‌ند پارێزگای ئێران بڕان و به‌رپرسانی ئوستانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆكاكانیان داخست. هه‌روه‌ها له‌ بازاڕی ناوه‌ندی شاره‌كان دا پشوودان ڕاگه‌یاندرا و ساعه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌كان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر دواخرا. ته‌نیا پۆلیس، ئۆرژانس، نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌ بێهداشتی و ده‌رمانییه‌كان، ناوه‌نده‌كانی فریاگوزاری خێرا و ڕێكخراوی ئاگرگوژێنه‌وه‌ به‌پێ ڕه‌واڵی هه‌ر ڕۆژه‌ كار ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net