10
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای ورمێ به بۆنه‌ی پیسی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌وا، هه‌موو قوتابخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی داخست.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئوستانداری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن له شاره‌كانی ورمێ، مهاباد، شنۆ و شاهین دژ له قوناغه‌كانی ده‌بیرستان، مامناوند و سه‌ره‌تایی له هه‌ر دوو شیفتی به‌یانی و ئێواره دا داخراون. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ێیسی هه‌وا له پارێزگای ورمێ له حاڵێكدایه كه ئه‌و ئوستانه یه‌كێك له به‌نرخترین پارێزگاكانی ئێران له بواری هه‌بوونی جه‌نگه‌ڵ و سه‌رچاوه‌ی سرووشتیه، به‌ڵام به‌هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم سه‌روه‌ت و سامانی تاڵان و سرووشتی له‌ناو چووه.