داخرانی كارخانه‌ی سیمانی لامه‌رد و بێكاری ده‌یان كرێكار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ی سیمانی لامه‌رد له‌ پارێزگای فارس، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی و دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان، كارخانه‌كه‌ی داخست.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ی سیمانی لامه‌رد هۆكاری داخستنی كارخانه‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی و گرانی سووته‌مه‌نی، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با، خراپی بازاڕ، دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان، كه‌می فرۆش و قه‌رزداری گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌. داخرانی كارخانه‌ی سیمانی لامه‌رد له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ند جار له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌نجیان به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net