29
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارخانه‌ی “پۆلی ئه‌كریل”ی ئیسفه‌هان به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌ت نزیك له داخران بووه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی چالاكانی كرێكاری، سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت، قه‌یرانی نه‌خدینه‌یی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ماده سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌به‌رهێنان، بووه‌ته هۆی داخرانی زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده و له داهاتوویه‌كی نزیك دا به ته‌واوی كار و چالاكییه‌كانی ڕاده‌گیرێت و دوو هه‌زار كرێكار بێكار ده‌كرێن.