به‌پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت، هه‌موو ئیداره و ڕێكخراوه‌كانی ١١ پارێزگای ئێران به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و ئاو داخراوه و ساعه‌تی كاری پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان كه‌م كراوه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌تی پزیشكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قه‌یرانی ئاو و به‌رق، بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه له ١١ ئوستانی ئێران پشوودانی ڕاگه‌یاندووه. وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت داوای له خه‌ڵك كردووه له شه‌ره‌كان بچنه ده‌ره‌وه و سه‌فه‌ر بكه‌ن. ئه‌و ١١ پارێزگایه بریتین له: تاران، ئه‌لبۆرز، مازنده‌ران، كرمان، قوم، بووشێهر، هۆرمۆزگان، خووزستان، لۆڕستان، خۆراسانی شومالی و یه‌زد. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێكخراوی كه‌شناسی ئێران بۆ ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه كه پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته سه‌رووی ٥٠ پله، هۆشداری سوور ده‌ركردووه و داوای له خه‌ڵك كردووه له ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه.