داخرانی ١٢ پاڵاوگه‌ی ئێران به‌هۆی نه‌بوونی گاز

له‌ درێژه‌ی قه‌یرانی كه‌می گاز و به‌رق له‌ ئێران، كار و چالاكییه‌كانی ١٢ پاڵاوگه‌ به‌هۆی بڕینی گاز ڕاگیراوه‌.

هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ڕژیم چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی مه‌سره‌فی گاز له‌ خانووه‌كان دا به‌ هۆكاری نایه‌كسانی گاز ده‌زانن، به‌ڵام نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی، نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری، قه‌رزادربوون به‌ تۆركه‌مه‌نستان، مه‌سره‌فی به‌رق بۆ بیت كۆوین، قاچاخی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن سپای پاسداران و گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی نایه‌كسانی به‌رق و گاز له‌ ئێرانه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٢ پاڵاوگه‌ به‌هۆی نه‌بوونی گاز داخراوه‌ و پێشتریش ٢٢ كارخانه‌ی سیمان به‌هۆی نه‌بوونی به‌رق و گاز داخرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net