12
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، له ٢٠ ئوستانی ئێران، ڕۆژی پشوودانیان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، به‌هۆی قه‌یرانی وزه، قوتابخانه، زانكۆ و ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كان له ئوستانه‌كانی خۆراسانی جنووبی، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، گوڵستان، سمنان، كرماشان، كوردستان، مازه‌نده‌ران، قوم، مازه‌نده‌ران و چه‌ند پارێزگای دیكه بۆ ڕۆژی شه‌ممه داده‌خرێن و ته‌نیا ناوه‌نده بێهداشتی و ده‌رمانییه‌كان به‌پێی ڕه‌واڵ درێژه به كار و چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.