حسێن ساڵحی سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌ران و هه‌نارده‌كارانی ماشێنی كه‌شاوه‌رزی ئێران ڕایگه‌یاند: ٤١ كارگه‌ی به‌رهه‌مێهنانی تراكتۆر و كۆمباین داخراون و ته‌نیا دوو كارگه چالاكن.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه، حكوومه‌ت به‌ڵێنی داوه وام به به‌هره‌ی ١٨ له سه‌د بۆ دووباره كاراكردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی وه‌به‌رهێنانی تراكتۆر و كۆمباین دابین بكات، به‌ڵام هێشا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و سه‌دان كرێكار بێكار و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان. گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبیل و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان داناوه و بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌باش ٤٥ له سه‌دی كارگه‌كانی مایه‌پووچ كردووه. هه‌ر چه‌ند ڕێژه‌ی فرۆشتنی ماشێنی كه‌شاوه‌رزی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، به‌ڵام نرخی تراكتۆر و كۆمباین له ساڵی ١٤٠٣ دا دوو جار هه‌ڵكشاوه و جووتیاران چی تر توانای كڕینی ماشێنی كه‌شاوه‌رزیان نه‌ماوه.