14
محه‌ممه‌د زه‌ند، سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی مۆبلساز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: له ٢٠٠ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مۆبلیات، ٤٥ یه‌كه‌یان به‌هۆی كێشه‌ی ئابووری داخراون.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ماده‌ی سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رهه‌مێهنان، هاورده‌كردنی پارچه و كه‌لووپه‌لی بیانی، نه‌بوونی به‌رق، گرانی و هه‌ڵاوسان بووه‌ته هۆی دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان و به‌شێكی زۆر له كارگه‌كان زیانیان بینیوه و ناچار بوون كار و چالاكییه‌كانیان ڕابگرن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه گرانی نرخی مۆبلیات و هه‌زینه‌كانی ژیان وای كردووه كه خه‌ڵك چی تر مۆبله كۆنه‌كانیان نۆژه‌ن ناكه‌نه‌وه، به‌و بۆنه‌وه ٤٥ كارگه داخراون و ده‌یان كرێكار بێكار كراون.