12
به‌هۆی ئه‌و به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی له دوو ڕۆژی ڕابردوو شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، ڕێگه‌وبانی ده‌یان گوند و شارۆچكه گیراوه و به‌رپرسانی ڕژیم هێشتا نه‌یانتوانیوه جاده‌كان بكه‌نه‌وه.
به‌وته‌ی هاونیشتانیان، نه‌بوونی ئیمكانات و كۆن بوونی ئامێركانی پاككه‌ره‌وه‌ی به‌فر كێشه‌ی بۆ خه‌ڵك ساز كردووه و به‌شێك له گوندنشینان كاره‌با، ئاو و ته‌له‌فۆنیان پچڕاوه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت هه‌موو ئیداره، زانكۆ، قوتابخانه و بانكه‌كانی له پارێزگاكانی تاران، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، هه‌مه‌دان، لۆڵستان، ئیلام، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كوردستان، كرماشان و ئه‌رده‌بیل به بیانووی نایه‌كسانی گاز و به‌رق داخستووه.