35
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی گولگوونی تاران، شارۆچكه سه‌نعه‌تیه‌كانی سه‌با و ئۆرین له ساوه له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی به‌رق ناڕزهایهتیان ده‌ربڕی و ئوتووبانی تاران– ساوهیان داخست.
به وته‌ی ناڕازیان، ده‌وڵه‌ت له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك، گوشار ده‌خاته سه‌ریان. له لایێكه‌وه پشووی گشتی ڕاده‌گه‌ینێت و له‌لایێكی دیكه‌وه به‌رقی كارگه و كارخانه‌كان ده‌بڕێت به بێ ئه‌وه‌ی بیر له بژیوی ژیانی كرێكاران و خاوه‌ن كارگه‌كان بكات. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند گوشاركان گه‌یشتووه‌ته لووتكه و چی تر ته‌حه‌موولی ئه باروودۆخه ناكه‌ن.