ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌دوای گوشاره خستنه‌سه‌ر بازاڕیان و كاسبكارانی شاره‌كانی كوردستان، به‌شێوه‌ی نایاسایی هه‌ژماری بانكی كۆمه‌ڵێك له دووكاندارانی شه‌قامی شاپووری مهابادیان داخست.
ڕۆژی سێشه‌ممه دوای بانگەوازی ٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و ژمارەیەک حیزب و ڕەوتی سیاسی لە کوردستان، مانگرتنێکی بەربڵاو لە ١٤ شاری کوردستان بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە جێبەجێکرانی سزای سێدارەی چوار بەندکراوی سیاسی کورد و چوونەسەرەوەی ژمارەی لەسێدارەدرانی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەڕێوەچوو. ئێستا كۆماری ئیسلامی گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و بازاڕیان زیاد كردووه و ئه‌یه‌وێت له ڕێگای داخستنی هه‌ژماری بانکی بازاریان، خه‌ڵك چاوترسین بكات.